کرێکارێک لە سنە بڕق گرتی و بەو هۆیە گیانی لە دەست دا.
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢١ ی پووشپەڕ لە گوندی “دوشان”ی سەر بە سنە کرێکارێکی پەیمانیی ئیدارەی بڕق بە ناوی ڕەزا ئەوسەتی تەمەن ٣٤ ساڵ لە کاتی کاردا بڕق گرتی و لە جێدا گیانی لە دەستدا.
ڕەزا ئەوسەتی خێزاندارە و منداڵی هەیە. ناوبراو نەک ئەوەی بیمە نییە، بەڵکوو مووچەی چەند مانگی ڕابردووشی نەدراوەتێ.
بەپێی ئامارهکان ساڵانە نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییهکیان لێ ناكرێ.