پاسگای شارەدێی تورجان لە ناوچەی سەقز لەلایەن پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتەوە کەوتە بەر هێرش و ئاگر درا.
شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ی پووشپەڕ، پاسگای تورجان، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان کەوتە بەر هێرش و لە ئاکامدا ئەنباری چەکوچۆڵ، نەوت، خواردەمەنی و کەلوپەلی دیکەی ئەم پاسگایە بوون بە خەڵووز.
هێرشەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەو هاتە ئاراوە و هاوکات بوو لە گەڵ بیست و حەوتەمین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دیموکرات بە دەست تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرچاوەیەک لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی وە ئەستۆ گرت و پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە بەشێک بووە لە بەرنامەکانی ئەوان بۆ یادی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو.