سپای پاسداران دوای ڕووداوی دەسترێژ بۆ سەر بەرپرسانی ئیداریی کرماشان لە رێژاو بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستیان بە سووتاندنی دارستانەکانی چیای شانشین لە داڵاهۆ کردووە.
دوای ئەو ئاگرتێبەردانە هیچ ناوەندێکی بەرپرسیار هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی نەداوە و سووتمانەکە لەلایەن خەڵکی گوندەکانی “قەڵاواری” و ” ئیلیاسی” کوژێندرایەوە.
هاوکات سپای پاسدران بە سەدان کەس لە هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە جێگیر کردوە و وێڕای دانانی چەند وێستگەیەکی پرسینەوە، دەستیان بە ئەزیەت و ئازاری خەڵک کردوە و کەشی ناوچەکەیان بە تەواوی ئەمنیەتی کردوە.