به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری زه‌ماوه‌ند و سه‌رخستنی خێزان دانی به دابه‌زینی سه‌دی ٧ی زه‌ماوه‌ند و هه‌ڵکشانی سه‌دی 5ی ته‌ڵاق له ئێران‌دا کرد.
ناسر سوبحی وێڕای ئاماژه به‌وه بابه‌ته گوتی: ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵکشانی ته‌ڵاق ڕاهێنانی لاوان له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی زه‌ماوه‌ند و ڕاگرتنی چوارچێوه‌ی خێزان دایه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ٢٥٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
ناسر سوبحی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیری کردنی ناوه‌ندی ڕاوێژ پێدان و ده‌روونناسی وێرای ئاماژه به هه‌بوونی ١١ تا ١٥ میلیۆن که‌س له حه‌شیمه‌تی ئێران که له په‌ڕاوێزی شاره‌کاندا نیشته‌جێن، گوتی: له تاران له نێوان ١ تا ٣ میلیۆن که‌س له قه‌راغ پێته‌ختدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی خێزان له‌م وڵاته هه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه به هۆی ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه ژیانی هاوبه‌شیان لێک هه‌ڵوه‌شاوه.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه که به‌پێی ئاماری ڕه‌سمیی ئێران نزیکه‌ی 2 میلیۆن موعتاد له ئێران هه‌یه، دیاره ئه‌م ئاماره ته‌نیا موعتاده حیرفه‌ییه‌کان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئاماری ئه‌م که‌سانه‌شی بخرێته‌وه سه‌ر که به هه‌ڵکه‌وت، بۆ ده‌رمان یان بۆ که‌یفخۆشی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار دێنن، سه‌رجه‌م رێژه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن ده‌گاته 8 میلیۆن که‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری زه‌ماوه‌ند و سه‌رخستنی خێزان هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی ١٣٩٠ تا ئێستا ئاماری زه‌ماوه‌ند کردن له‌م ولاته رۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر دابه‌زیوه، ئه‌وه له حاڵیک دایه که ته‌مه‌نی سه‌دی 36ی زه‌ماوه‌نده‌کانیش به ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌کان ده‌گاته کۆتایی و ئاماری ته‌لاقیش له‌م وڵاته تا ئاستی سه‌دی 5 زیادی کردوه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌یرانی بێ‌کاری، هه‌ژاری، ئێعتیاد به مادده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌حاوانه‌وه و نه‌بوونی هیوا به داهاتوو به هۆکاری له که‌میدانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و هه‌ڵکشانی ته‌ڵاق ده‌زانن، شتێک که ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌کان که‌متر به‌رنامه‌یان بۆیان هه‌یه.