گرووپێک لە کرێکارانی پۆڵای زاگڕۆس بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە چەند مانگ ناڕوونیی چارەنووسیان و دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم وەزارەتی کار کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی پووشپەڕ ٢٨ کرێکاری کارخانەی پۆڵای زاگڕۆس لە شاری قوروەڕا چوونە تاران و بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە چەند مانگ ناڕوونیی چارەنووسیان و دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم وەزارەتی کار کۆبوونەوە.
ئەو کرێکارانە دەڵێن ١١ مانگە مووچەیان نەدراوەتێ و لەو هەمووە بێ‌بەڵێنییەی کاربەدەستان ماندوو و وەڕەز بوون.
وه‌ک ئەوان باسی دەکەن له سه‌ر بڕیاری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٢ له لایه‌ن گه‌وره پشکدارانی ئه‌م شیرکه‌ته وه‌ک سندووقی خانه‌نشین کرانی ئێران، سندووقی خانه‌نشین کرانی پۆڵا و ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یەوە گیرا، شیرکه‌تی پۆڵای زاگرۆس هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆره نزیکه‌ی ٢٠٠ کرێکاری ئه‌م شیرکه‌ته ده‌رکران و هه‌ر له هه‌مان کۆڕدا بڕیار درا که ٢٨ که‌س له کرێکاران به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان و پارێزگاری کردن له دارارییه‌کانی ئه‌م شیرکه‌ته درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن و له لایه‌ن پشکداره‌کانیه‌وه مووچه و هه‌قده‌ستیان پێ بدرێ، به‌ڵام تا ئێستا پشکدارانی ئه‌م شیرکه‌ته ئه‌و کاره‌یان نه‌کردووه.