چه‌ند زنجیره کۆبوونەوەیەک بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کرێکاران و شۆفیر ئوتوبووس و کارمەندەکانی شاره‌کانی ئیلام، پاوه، سنه و کرماشان لەو شارانەدا به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمه‌ڵێک له دانیشتووانی شاری ئیلام، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئه‌ستاندنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ١٢٠ هه‌زار تمه‌نی زیادە له لایه‌ن ئیداره‌ی گازه‌وه به بیانووی ماڵیات و جه‌ریمه‌ی به‌کارهێنانی گاز له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه کۆ بوونه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سزا ماڵییه بوون. ئه‌م خه‌ڵکه ناڕازییه ڕایانگه‌یاندوە ملکه‌چی ئه‌م زۆردارییه نابن و ئه‌و پووڵه‌یان پێ ناده‌ن.
له شاری پاوه‌ش کۆمه‌ڵێک له پشکدارانی شیرکه‌تی ته‌عاونیی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت، بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین بە پێنه‌درانی سوودی پشکه‌کانیان که ماوه‌ی چه‌ند مانگه وه‌دوا که‌وتووه، له به‌رده‌م ئه‌م شیرکه‌ته له شه‌قامی ٢٦ی مورداد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێ خست.
له سنه‌ش کۆمه‌ڵێک له شۆفیر ئوتووبووسه‌کانی نێو شار بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هه‌مبه‌ر که‌میی ئاستی داهات و بارودۆخی ناله‌باری ژیان و گرانبوونی نرخی گازۆڵ له به‌رده‌م ڕێکخراوی “ئوتوبووسڕانی” شاره‌داریی سنه خۆپێشاندانێکیان وه‌ڕێخست.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌سته‌یه‌ک له یارمه‌تیخوازانی ئیداره‌ی بێهزیستیی ئه‌م شاره‌ش که له بابه‌ت پێنه‌درانی مووچه‌ی 3 مانگی خۆیان نارازی بوون، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پیک‌هێنا.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکیش له کرێکارانی شیرکه‌تیی و گرێبه‌ستی شاره‌داریی کرماشان که له پێنه‌درانی مووچه‌ی ٣ تا ٤ مانگی خۆیان تووڕه بوون له به‌رده‌م شاره‌داری کۆ بوونه‌وه. خۆپێشانده‌ران له شه‌قامی غه‌دیری کرماشان کۆ بوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر وڵامی داخوازییه‌کانیان نه‌درێته‌وه له کاتی هاتنی ڕووحانی بۆ کرماشان که بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئه‌م شاره بکا، بۆ جارێکی دیکه خۆپێشاندان وه‌ڕێ ده‌خه‌ن.