ناوه‌نده‌کانی نیزیک له ده‌وڵه‌ت له کاردانه‌وه‌ی هاوشێوه به هه‌ڵمه‌تی په‌لامار بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ورده‌کاریی مووچه‌ی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ئه‌منیه‌تی و نیزامیی سپا کردوه.
ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌ڵێن له‌قاودانی مووچه فیڕعه‌ونییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن میدیاکانی سه‌ر به سپای پاسداران له حاڵێک دایه که ئه‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه به‌پێی په‌سندکراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد مووچه‌یان دراوه‌تێ.
سه‌رچاوه‌کانی نیزیک له ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن هه‌رای میدیاکانی سه‌ر به سپای پاسداران له سه‌ر بابه‌تی مووچه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنجی خه‌ڵک له ٢٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن گه‌نده‌ڵیی که‌سان و ناوه‌نده‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نژاد دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام وا باشه چاوێکیش به مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌دا بخشێنن که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نین و له ناوه‌نده‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتن.
له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ورده‌کاری و بڕی مووچه‌ی مانگانه‌ی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی نیزامی و ئه‌منیه‌تی بڵاوکراوه‌ته‌وه که بریتین له:
سه‌رله‌شکه‌ر محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران ٦٣٥ میلیۆن تمه‌ن؛ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رماندی هێزی قودس ٥٩٤ میلیۆن تمه‌ن، حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران ٥٨٩ میلیون تمه‌ن؛ ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سپا ٣٣٨ میلیون تمه‌ن؛ محه‌ممه‌د ڕه‌زا نه‌قدی، سه‌رۆکئ رێکخراوی به‌سیج ٥٥٤ میلیۆن تمه‌ن؛ ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی سپای پاسداران ٤٧٧ میلیۆن تمه‌ن؛ محه‌ممه‌د پاکپوور، فه‌رمانده‌ی هێزی وشکایی سپای پاسداران ٥٤٣ میلیۆن تمه‌ن، غوڵامعه‌لی ڕه‌شید، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سه‌ر به سپای پاسداران ٥٨٣ میلیۆن تمه‌ن و ده‌ریادار عه‌لی فده‌وی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سپا ٤٩٦ میلیۆن تمه‌ن؛ هه‌روه‌ها دوایین مووچه‌ی محه‌ممه‌د سه‌رفه‌راز، سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی مانگێ ٥٢٥ میلیۆن تمه‌ن بووه.