له ڕه‌وتی په‌لاماری چه‌کدارانه بۆ کاروانی ئوتومبیله‌کانی فه‌رمانداری دا‌ڵاهۆ و نوێنه‌ری شائاباد، دوو که‌س کوژران و دوو که‌سیش بریندار بوون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٠ی پووشپه‌ڕ فه‌رمانداری شاری دا‌ڵاهۆ له‌گه‌ڵ حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، نوێنه‌ری شائاباد و سێ که‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له ڕێگای ڕێژاو بۆ کرماشان که‌وتنه به‌ر په‌لاماری چوار چه‌کداری نه‌ناسراو.
له‌و په‌لاماره‌دا دوو سه‌رنشینی ئوتومبیله‌که‌ی نوێنه‌ری شائاباد کوژران که یه‌کیان شۆفیری ماشێنه‌که بووه. ئه‌کبه‌ر فه‌رامه‌رزی، فه‌رمانداری داڵاهۆش له‌گه‌ڵ سرنشینێکی دیکه به‌ر ده‌ستڕێژی ئه‌و چه‌کدارانه که‌وتوون و به توندی بریندار بوون. کوژراوه‌کانی ئه‌و ڕووداوه‌ش که‌ره‌می، شۆفیری فه‌رماندار و حوجه‌ت نیک‌عه‌زم، کارمه‌ندی ئیداره‌ی دامپزشکی بووه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و په‌لاماره‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه و هێڕشبه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ش دوای په‌لاماره‌که ماشینه‌که‌یان که له جۆری پێژۆ ٤٠٥ بووه ئاگر داوه و به‌ره‌و شاخه‌کانی ده‌ورووبه‌ر چوون.