کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی پاریزه‌رانی دادگوسته‌ریی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خۆڵبارین و هه‌وڵی پێویست له بابه‌ت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا وێرای ئاماژه به مافی هەبوونی هه‌وای خاوێن و سلامه‌تی و ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌م باره‌وه هاتووه که: ئێمه پێمان وایه ئیران له بواری له‌نێو بردنی بیابانەکان بەپێی کۆنڤانسیۆنی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدرانی بیابانه‌کان هه‌نگاوی باشی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له ئاستێکی یه‌کجار زۆردا له‌گه‌ڵ زۆر بوونی بیابان و نه‌بوونی سه‌وزایی و دارستان و وشک بوونی تاڵاو و گۆله‌کان به‌ره‌وڕووین.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که ئاییننامه‌ی په‌سندکراو له هه‌یئه‌تی وه‌زیراندا که ئه‌رکی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خۆڵبارینی خستۆته سه‌ر شانی ڕێکخراوی ژنگه‌پاریزی، جیا له که‌م و کوڕڕیه‌کانی له‌م بواره‌وه، په‌سندکراوێکی ناکارامه‌یه و هیچ ئه‌رکێکی ئه‌وتۆ به ئۆرگان و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی دیکه ناسپیرێ.
له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه که مه‌جلیسی شورای ئیسلامی که چاوه‌دێری به‌سه‌ر هه‌موو کاروباره‌کاندا ده‌کا، به شێوه‌یه‌کی باش و گونجاو لە پێوەندی لەگەڵ خۆڵبارینەکان هه‌وڵی نه‌داوه و له چوارچیوه‌ی چاوه‌دێری کردن به‌سه‌ر ڕاپه‌راندنی ئه‌رکه‌کانی باقی دام و ده‌زگاکانی دیکه‌ش، قانوونێکی کارامه و شیاوی په‌سند نه‌کردوه که بتوانن وڵامده‌ری پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌کان له‌م بواره‌وه بن.
له کۆتایی به‌یاننامه‌ی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی پاریزه‌راندا هاتووه که ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار و کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، له کاتی قه‌یرانی خۆڵباریندا ئاوڕێک وه خه‌ڵکی ناوچه هه‌ژار و سنوورنشینه‌کانی وه‌ک کرماشان و ئیلام بده‌نه‌وه و ئاگادار بن که هه‌ر کات ته‌پ و تۆز و خۆڵبارین ده‌گاته ئه‌م وڵاته،ئه‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی زۆر به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ی له داهاتووشدا که‌مینی له‌م خه‌ڵکه کردووه قه‌یرانێکی زۆر له قووڵتر له‌وه‌یه که ئێستا ده‌بیندرێ.