پاش ده‌رکرانی ٢٠٠ کرێکاری پۆڵای زاگرۆسی کوردستان، له نێو ئەو تەنیا ٢٨ کرێکارەدا که له‌م کارخانه‌یه‌دا ماون، بڕیار دراوه ١١ که‌سی دیکه‌شیان له کاره‌کانیان ده‌ربکرێن.
ئه‌م کریکارانه ده‌ڵێن له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕه‌وه نەیانهێشتووە بچنەوە سەر کار، ئه‌وه‌ش له حاڵیکدایه که مووچەی چه‌ند مانگی ڕابردووشیان نەدراوەتێ.
وه‌ک باس ده‌کرێ، له سه‌ر بڕیاری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٢ له لایه‌ن گه‌وره پشکدارانی ئه‌م شیرکه‌ته وه‌ک سندووقی خانه‌نشین کرانی ئێران، سندووقی خانه‌نشین کرانی پۆڵا و ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمهڵایهتییەوە گیرا، شیرکه‌تی پۆڵای زاگرۆس هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆره نزیکه‌ی ٢٠٠ کرێکاری ئه‌م شیرکه‌ته ده‌رکران و هه‌ر له هه‌مان کۆڕدا بڕیار درا که ٢٨ که‌س له کرێکاران به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان و پارێزگاری کردن له دارارییهکانی ئه‌م شیرکه‌ته درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن و له لایه‌ن پشکداره‌کانیه‌وه مووچه و هه‌قده‌ستیان پێ بدرێ، به‌ڵام تا ئێستا پشکدارانی ئه‌م شیرکه‌ته ئه‌و کاره‌یان نه‌کردووه.
له ئێستادا حوکمی کۆتایی وازهێنان لە کار بۆ ١١ که‌س له‌م ٢٨ که‌سه ده‌رکراوه و ئه‌م کرێکارانه خه‌ریکن له ڕێگه‌ی قانوونیەکانهوه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌م کرێکارانه ده‌ڵێن به پێچه‌وانه‌ی په‌سندکراوی ئه‌م کۆبوونەوەیە، ئێمه له سه‌ر کاره‌کانمان ده‌رکراین و مووچه‌کانیشمان پێ نه‌درا، هه‌ر بۆیه له‌لای ئیداره‌ی کاری قوروه سکاڵانامهیهکمان تۆمار کردوە و ئێستاش چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری گرفتهکانمانین.