باوکی شه‌هید سه‌لاح عه‌لی ئه‌ولاد له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به “کوردستان و کورد” کۆتاییه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو حاجی ساڵح عه‌لی ئه‌ولاد، باوکی شه‌هید سه‌لاح عه‌لی ئه‌ولاد به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
حاجی ساڵح مرۆڤێکی ڕووحسووک و نیشتماندۆست بوو، ئه‌و شانازیی به‌وه ده‌کرد که کوڕه‌که‌ی رێگه‌ی تێکۆشه‌رانی دیموکڕاتی گرتۆته به‌ر و له نێو حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا گیانی سپاردوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری حاجی ساڵح ده‌کا و خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.