جێگری ده‌رمانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران باسی له کوژرانی ١٣ که‌س به هۆی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه له ئاوایی “شوریک” سه‌ر به شاری خۆی له پارێزگای ورمێ کرد.
محه‌ممه‌د ئاغاجانی ڕایگه‌یاند هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م که‌سانه قووڵیی برینه‌کانیان بووه، به قسه‌ی ناوبراو رێژه‌ی سووتانی ئه‌م که‌سانه له نێوان سه‌دی ٨٠ تا سه‌دی ٩٤ بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 که‌پسوولی گاز له ئاوایی “شوریک” سه‌ر به شاری خۆی ٢٥ که‌س بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌کانی ته‌ورێز، تاران و ئیسفه‌هان خه‌وێندران.
له یه‌که‌مین ته‌قینه‌وه‌دا، ٤ که‌س له دانیشتووانی ماڵێک بریندار بوون و کاتێک که خه‌ڵکی ئاوایی به مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی ئه‌وان خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌که، ئه‌مجاره‌یان ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م که‌پسوول برینداربوونی ٢٠ که‌سی دیکه‌شی لێ که‌وته‌وه.
ئاغاجانی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندوه ڕێژه‌ی سووتانی ئه‌م که‌سانه یه‌کجار زۆره و ئه‌گه‌ری زیندوو مانه‌وه‌یان که‌مه، به‌م حاڵه‌ش له ئێستادا ٥ که‌س له‌م بریندارانه له نه‌خۆشخانه‌کان خه‌وێندراون.
به قسه‌ی محه‌ممه‌دجه‌واد فاتمی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له سووتاوه‌کان، ڕۆژانه له ئێران ١٠ که‌س به هۆی سووتان ده‌مرن.