مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریکا به په‌سندکردنی قانوونێک له لایحه‌ی بوودجه‌دا، کۆسپێکی له‌به‌ر ده‌م سه‌ودا کردنی نێوان شیرکه‌تی بوئینگ و ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا پێک هێنا.
به قسه‌ی نوێنه‌رێکی کۆماریخواز سپای پاسداران ده‌توانێ به مه‌به‌ستی نیزامی که‌لک له‌و فڕۆکانه وه‌ربگرێ.
ته‌نیا حه‌وتوویه‌ک پێش له ساڵوه‌گه‌ڕی ئیمزاکرانی ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و گرووپی ١+ ٥ دا، مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریکا به په‌سندکردنی دوو قانوون ڕێگری له فرۆشتنی فڕۆکه “بوئینگ”ه‌کان به ئێران کرد.
پیتێر روسکام، نوێنه‌ری کۆماریخواز له مه‌جلیسی نوێنه‌ره‌کانی ئامریکا گوتی ئه‌م مه‌ترسییه هه‌یه که سپای پاسداران به مه‌به‌ستی هێرشی نیزامی که‌لک له‌م فرۆکانه وه‌ربگرێ. ناوبراو پشتڕاستی کرده‌وه رێژیمی ئێران هه‌ر وه‌ک رابردوو له ئاستی جیهاندا به پشتیوانی سه‌ره‌کی له تێرۆریسم داده‌نرێ.
به قسه‌ی ناوبراو سپای پاسداران زۆر به ئاسانی ده‌توانێ له‌م فڕۆکانه بۆ گواستنه‌وه‌ی لانیکه‌م ١٠٠ مووشه‌کی بالستیک یان ١٥ هه‌زار مووشه‌ک هاوێژی ده‌ستی که‌لک وه‌ربگرن.
په‌سندکرانی ئه‌و قانوونه له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له حاڵێک دایه که پێشتر ده‌وڵه‌تی ئۆباما ڕایگه‌یاندبوو به دژی په‌سندکرانی هه‌ر گه‌ڵاڵه یان بڕیارنامه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێته‌وه که ببێته هۆی لاوازبوونی ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران.