له به‌ره‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆدا، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان وێڕای ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کانی ڕووسیه، به‌رگری له جێگیرکردنی په‌دافه‌ندی مووشه‌کی له باشووری ئورووپا کرد و ڕایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره پێوه‌ندی به به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئاڵمان ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێشێل ده‌کا.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕه‌خنه و نیگه‌رانییه‌کانی ڕووسیه له بابه‌ت جێگیر کردنی په‌دافه‌ندی مووشه‌کیی ناتۆی به هه‌ڵه زانی و پشتێوانی له پێکهێنانی قه‌ڵغانی مووشه‌کیی له باشووری ئورووپا کرد.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌و ڕێککه‌وتنه ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی ئێران نه‌کردوه.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پیداگری کردووه که ئێران به که‌مته‌رخه‌م بوون به نیسبه‌ت بڕیارنامه‌ی شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روا به‌دوای دروستکردن و په‌ره پێدانی مووشه‌که مهودابڕهکانی خۆی دایه.
ئاڵمان هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: له ئێران ڕێژیمێک ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه که قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ژێر پێ ده‌نێ، هه‌ر بۆیه وا باشتره ئورووپا به مه‌به‌ستی قایمکاری ڕێوشوێنی پێویست ڕه‌چاو بکا.
کاربه‌ده‌ستانی نیزامی و ده‌وڵه‌تیی ئێران تا ئێستا چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه ئاماده نین به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی خۆیان ڕابگرن و پێیان وایه ئه‌م بابه‌ته هیچ پێوه‌ندییه‌کی به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه نییه.