ئه‌میر خوجه‌سته، نوێنه‌ری هه‌مه‌دان له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه و پشکنین له بنیادی شه‌هیدی کۆماری ئیسلامی گوتوویه‌تی سه‌ره‌ڕای ئیدیعای ئه‌م بنیاده که حاشای له هه‌رچه‌شنه گه‌نده‌ڵییه‌ک کردووه، به لانیکه‌مه‌وه ٣٠ هه‌زار به‌ڵگه‌ی له به‌ر ده‌س تدایه که ده‌یسه‌لمێنن له بنیادی شه‌هیددا گه‌نده‌ڵی کراوه و ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ڕێگه‌ی پێ بدا هه‌موو ئه‌م به‌ڵگانه ئاشکرا ده‌کا.
نوێنه‌ری هه‌مه‌دان و نه‌هاوه‌ند له مه‌جلیسی ده‌یه‌می شوورای ئیسلامی گوتویه‌تی: جگه له بنیادی شه‌هید، “بانکی دی” سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیی زۆر و زه‌وه‌ندی وه‌ک دزینی پووڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاک بووه به جۆرێک که ته‌نیا له حاڵه‌تێکدا ٥٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پووڵ بێ سه‌روشوێن کراوه.
“بانکی دی” ساڵی ١٣٨٩ دامه‌زراوه.
ئه‌میر خوجه‌سته له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی هه‌م له مه‌جلیسی نۆیه‌م و هه‌م له مه‌جلیسی ئێستا داڕێگرییان له لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له گه‌نده‌ڵییه‌کانی بنیادی شه‌هید کردووه و هه‌روه‌ها نه‌یانهێشتووه ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی بنیادی شه‌هید و “بانکی دی” ڕابگه‌یه‌ندرێ.
ناوبراو پشتڕاستی کردۆته‌وه که جگه له عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی شوورای ئیسلامی، براکه‌ی سادق ئامۆلی لاریجانی سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زاییش ئاگاداری ئه‌م به‌ڵگانه‌ن که پێوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵیی بنیادی شه‌هیده‌وه هه‌یه.
نوێنه‌ری هه‌مه‌دان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆیدا گوتی فشاره سیاسییه‌کان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسدا به به‌رده‌وامی کۆسپیان خستۆته به‌رده‌م درێژه‌دانی لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گه‌نده‌ڵیی بنیادی شه‌هیده‌وه.
خوجه‌سته پێداگری کردوه که ئێستاش کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌ره‌کانی مه‌جلیس ڕێگری له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه و پشکنین له بابه‌ت بنیادی شه‌هید و “بانکی دی” له مه‌جلیس ده‌که‌ن.