ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کامیاران هەر نەبێ سێ کەسی خەڵکی ئەو شارەی دەسبەسەر کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسیو مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژانی شەممەو یەکشەممەی ئەو حەوتوویەدا ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان سێ لاوی ئەو شارەی بەناوکەانی خەبات مەلوودی، ئەڵماس رەزاییو سەروەر مرادیی گرتوە.
بنەماڵەی ئەو سێ لاوە کوردە لە دوای دەسبەسەرکرانی ڕۆڵەکانیان تا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان پێی بکەوێو هیچ زانیارییەکیان لە سەر دۆخی کوڕەکانیانو چارەنووسیان نییە.
شایانی باسە هەموو ئەو سێ کەسە خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر لە پارێزگای سنەنو ئەگەرچی بە ڕەسمی هۆکاری گرتنیان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دەگوترێ بە گومانی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون.