مزەفەر ساڵحینیا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکاران کە لە ڕۆژی یەکی پووشپەڕەوە دەسبەسەر کرابوو، لە ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی پووشپەرەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری یەکیەتیی ئازادی کرێکاران بەیانیی ڕۆژی سێشەممە بڕیار بوو کە مزەفەر ساڵحینیا لە ئیدارەی ئیتلاعاتڕا بۆ دادگای بێنن، بەڵما بە بیانوویئ نەهاتنی دادوەر کۆبوونەوەکە بۆ دوانیوەڕۆ دواخرا. بنەماڵەی مزەفەر ساڵحینیا دوانیوەڕۆ بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوتی دادگاییکردنەکەیو، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو دەچنە دادگا، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی دیسانەکەش مزەفەر ناهێننە دادگا. دوای ئەوە مزەفەر بە تەلەفوون لە زیندانەوە تەلەفونیان بۆ دەکاو پێیان دەڵێ بۆ قەرەنتینەی زیندان گواستراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هاشم ڕۆستەمی، چالاکی کرێکاریی شاری سنەش کە لە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانەوە گیراوە، بەهۆی دەرکردنی بڕیاری گرتنی یەک مانگە، ئێستاش هەر لە زیندان دایە.