حاجی محەممەد بێری, خەڵکی ئاوایی گوندەوێڵەی ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
حاجی محەممەد بێری کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی پووشپەڕ کۆچی دوایی کرد، کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو. بە حوکمی هەڵکەوتی گوندەوێڵەو مووچە و مەزراکەیان لە “دەرەسۆر”، خۆی و بنەماڵەکەی لە نێو ئاواییو لە شوێنی هەوارو مووچەو مەزراکەیان، لە دەیەی٦٠ی هەتاویو تەنانەت ساڵانی دواتردا بەردەوام باوەشی میواندارییان بۆ تێکۆشەرانی دیموکرات ئاوەڵا بوو.
حاجی کەسێکی پێشمەرگەدۆستو حیزبدۆست بوو و بە پێی توانا و دەرفەت لە دڵسۆزی و پشتیوانیی ڕۆڵەکانی خۆی لە ڕیزی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دیموکرات ، غافڵ نەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە پێزانینەوە یادی ڕەوانشاد حاجی محەممەد بێری، دەکاتەوەو بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە دڵسۆزو زەحمەتکێشە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بێریو هەموو خەڵکی گوندەوێڵەو خزمو کەسوکاریان لە ناوچەی شنۆ و دەشتەبێڵ دەکاو خۆی بە شەرێکی خەمیان دەزانێ