کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان، پیرۆزبایی له خه‌ڵکی موسوڵمانی کورد کردوه.
له‌و په‌یامه‌دا کاک خالید عه‌زیزی هیوای خواستوه که ئه‌و بۆنه ئاییننه ببێته هۆی تهباییو یه‌کگرتوویی زیاتری کورد‌و، یه‌کیه‌تیی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان له پێناو ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد دا.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له قووڵایی دڵه‌وه پیرۆزبایی به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به تایبه‌ت خوشک‌و برا موسوڵمانه‌کانم ده‌ڵێم. هه‌ر له قووڵایی دڵه‌وه ئاواته‌خوازم که ئه‌و جێژنه ببێته هۆی هاودڵی‌و هاوپێوه‌ندیی زیاتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتری.
جێژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له حاڵێکدا پێکه‌وه ده‌که‌ینه‌وه که که‌شێکی پڕ له داڵغه‌و نائارامی باڵی به‌سه‌ر کوردستاندا کێشاوه‌و، خه‌ڵکی کوردستان ئێستاش بۆ ده‌سخستنی مافه‌کانیان له خهباتو تێکۆشانێکی سهختو دژوار دان. سه‌رکه‌وتن له‌و خه‌باته‌ش له گره‌وی یهکڕیزیو هاوپێوه‌ندیی هه‌موو هێزه دێموکڕات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستان دایه.
هه‌ر بۆیه‌ش هیوادارم که جێژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زیاتر هانده‌ری ڕوحی لێبوردییو ئاشتیی نێوان پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و یەکیەتیی بەکردەوەی ئەوان لە پێناو سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بێ.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی