کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان سمینارێکی بۆ کاک مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ باس لەسەر دوایین خوێندنەوەی حیزبی دێموکرات بۆ ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان‌و ناوچە پێک هێنا.
لەو سمینارەدا کە ڕۆژی شەممە، ١٢ ی پووشپەڕ بەبەشداریی نوێنەری چەندین حیزب‌و ڕیکخراوی سیاسی کوردستانی‌و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نێشتەجێی سویس و ئەندام، دۆست‌و لایەنگرانی حیزب گیرا، لەلایەن یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتی بەشداری سمینارەکە بوو.
لە سەرەتای سمینارەکەدا زاهید شاعیری ،به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان مەبەست لە گرتنی سیمنارەکەی باس کرد‌و پاشان كاك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسێكی به‌پێزی له سەر باروودۆخی ئێستای كوردستان به گشتی و باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی پێشکێش کرد.
شه‌ڕی داعه‌ش، قه‌یرانی دارایی، پرسی ڕێفراندۆمو تێکههڵچوونهكانی ئه‌و دواییانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حدكا له‌گه‌ڵ كۆماری ئێسلامیی ئێران چەند تەوەرێکی باسەکەی کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
له درێژه‌ی سمینارەکەدا كاك مسته‌فا شڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان باسی لە مێژووی کورد‌و خەباتی ئەو نەتەوەیە لە بەشەکانی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی باری سیاسی‌و دیموگرافیی هەر کام لە بەشەکانی کوردستان کرد.
بەڕێزیان گوتی: بە بڕوای ئێمە هەر بەشەی کوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هەیەو ناچارین بە پێی ئەو دۆخە مامەڵە لەگەڵ ئەو بەشانەی کوردستان بکەین. لە پێوەندی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین ئاڵوگۆرەکانو سیاسه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب‌و ڕوانینی بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ئێرانییه‌كان شی کردەوە.
کاک مستەفا شەڵماشی لە شیکردنەوەی سیاسەتی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا پێی وابوو ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ زیاتر گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بهرهوڕهی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بكه‌نه‌وه‌و هه‌ستی نەتەوەیی له نێو كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌هێزتر بكرێ.
پرسی پێویستیی یەکیەتیی ڕیزەکانی دێموکرات، ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حیزبی دێموکرات لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا‌و کۆمەڵە بابەتێکی سیاسیی ڕۆژ چەند تەوەرێکی دیکەی باسەکەی کاک مستەفا شەڵماشی بوون.