سەرۆکی رێکخراوی نیزامی دەروونناسانی ئێران دەڵێ بارودۆخی ڕەوانیی کۆمەڵگای ئێران باش نییە. ئەو دەڵێ پێوەری سەبر و کەمترە.
عەباسعەلی ئەڵلاهیاری، سەرۆکی رێکخراوی نیزامی دەروونناسانی ئێران دەڵێ پێوەری مەینەتی کێشانی مڕۆڤی لە ئێران لە سەدی ٩٠ زیاترە، واتە سەدی ٩٠ی خەڵکی بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان لە سترێسو نیگەرانیدا دەژین.
ئەڵلاهیاری نایشارێتەوە کە وەزارەتی بێهداشت گرینگی بە سڵامەتیی دەروونیی خەڵکو کۆمەڵگا نادا. ئەو دەڵێ سڵامەتیی دەروونیی خەڵک بۆ شۆخیو گاڵتە نابێو بۆوە نابێ کە تەنیا سەدی ٣ ی بودجەی وەزارەتی بۆ تەرخان بکرێ.
پێشتریش سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی زانستیی دەروونناسانی ئێران باسی لەوە کردبوو کە یەک لەو چواری خەڵکی ئێران پێویستییان بە خزمەتگوزایی دەروونناسییە.
ڕەزا میرسپاسی گوتبووی کە سەدی 22ی خەڵکی تەمەن ( ١٥ تا ٦٠) ساڵی ئێران لە ماوەی ساڵدا پێویستییان بە سەردانی پزیشکی ئەعسابو دەروون هەیە.
شایانی باسە کە بێکاری بە هۆکاری سەرەکیی خەمۆکیو کێشە دەروونییەکانی لاوان دادەنرێو لە ژنانیشدا، فەڕقو جیاوازیدانان زیاتر وەک هۆکاری خەمۆکیو سترێس باسی لێدەکرێ.