سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بە نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ڕاگەیاندوە کە سەدی ٨٠ ی شارو ناوچەکانی ئێران کەمو زۆر لەگەڵ کێشەی خۆڵبارین بەرەوڕوون. ئەو دەڵێ بەربەرەکانی لەگەڵ دیاردەی خۆڵبارین بەو بودجەیەی ئێستا هەر نەبێ ٣٠ ساڵی دیکەی کات دەوێ.
مەعسومە ئیبتکار لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیسدا گوتی دیاردەی خۆڵبارین هەم هۆکاری نێوخۆیی هەیەو هەم هۆکاری دەرەکی، کە لە بەشی دەرەکیدا سەرچاوەی زۆری خۆڵبارینەکان لە ئێران وڵاتی عێڕاقە.
ئەو دەڵێ بەرگیری لە دیاردەی خۆڵبارین پێویستیی بە هاوکاریی نێوان ئێرانو عێڕاقەوە هەیە، بەڵما بەهۆی هێزو دەسەڵاتی داعش لەو شوێنانە دەرەتانی ئەو هاوکارییە لە ئێستادا بۆ ئەوان دەست نادا.
سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دەڵێ لە نێوخۆی وڵاتیس ٨ میلیۆن هیکتار پێدەشت هەیە کە دەبێ مودیرییەت بکرێنو ئەوەش بە بودجەی ئێستای بەردەستیان ٣٠ ساڵی کات دەوێ.
شایانی باسە کەمتەرخەمیو بیانووهێنانەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەو پێوەندییەدا لە حالێکدا کە خۆڵبارین بە تایبەت لە کوردستان ژیانی لە خەڵکی تاڵ کردوەو بۆتە هۆکاری مەرگی شێنەیی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچەیە.