لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ١٠٠ کرێکاری شارەوانیی کرماشان لە کارەکانیان دەرکراون.
دەرکرانی ئەو ١٠٠ کرێکارە لە حاڵێک دایە کە نیزیک بە ٦٠ کرێکاری خەدەماتیو بەشی فەزات سەوزی شارەداریی ناوچەی 2 ماوەی سێ مانگ مووچەو حەقدەستی دواکەوتوویان لە سەر پەیمانکارەکان هەیە.
یەکێک لە کرێکارەکانی ئەو بەشە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێ کە جیا لە دواکەوتنی سێ مانگ حەقدەستەکانیان، مافی بیمەی سێ مانگی ڕابردووشیان تێنەکراوە.
ئەو کرێکارەی بەشی فەزای سەوزی شارەداریی کرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کرێکارانی ئەو بەشە لانیکەمی مووچەو حەقدەستیان دەدرێتێ، گوتی سەرباقی ئەوەش کەمترین ئەمنیەتی شوغڵییان نییەو هەر لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ١٠٠ کەس لە هاوکارەکانیان دەرکراون.
شایانی باسە کە گرێبەستی کاتیو ئیمزای سپی یەکێک لە سەرەکیترین داڵغەکانی کرێکارانەو شارەداری کرماشانیش هیچ گرینگییەک بە بارودۆخی کرێکاران نادا.