لەگەڵ ئەوەی باس لە راگیرانی ڕەوتی پەروەندەسازی لە دژی کەبودوەند کراوە، بەڵام هێشتا بە ڕەسمیو بە نووسراوە ئەوەی پێ ڕانەگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسیو مافی مرۆڤی کوردستان دوای تێپەڕینی نیزیک لە مانگێک لە وادەی بەرپرسانی دەزگای قەزایی لە پێوەندی لەگەڵ “ڕاگیرانی پەروەندەی نوێ لە دژی کەبودوەند، سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان؛ بەڵام هێشتا ئەو وادەیە بە ڕەسمو بەشێوەی نووسراو بە ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.
سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی کەبودوەند لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی کاربەدەستانی دەزگای قەزایی لەو پێوەندییەدا خۆ دەگنخێننو تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەسەر ئازادکردنی ناوبراو لە دوای ماوە حوکمەکەی نەداوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی جۆزەردان محەممەد سدیق کەبودوەند دوای ٣٤ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بەڕێی مەرەخەسییەکی چەند ڕۆژە کراو ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی جۆزەردان بۆ زیندانیان گەڕاندەوە.
شایانی باسە محەممەد سدیق کەبودوەند کە لە بەندی ٣٥٠ ی زیندانی ئیڤیندا بەندکراوە، ڕۆژی هەینی، ٢١ی جۆزەردان دوای ئەوەی بەرپرسانی دەزگای قەزایی ملیان بۆ داوا سەرەکییەکەی ئەو، واتە ڕاگیرانی پەروەندەی نوێ لە دژی ئەو ڕاکێشا؛ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.