سەدی شەشی ئاماری موعتادەکان لە سنە لە ژنان پێک دێن.
سکرتێری شوڕای بەربەرەکانی لەگەڵ مادەی هۆشبەر سەر بە پارێزگای سنە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ئامارە دەوڵەتییە گوتی لە نێوان ساڵەکانی ٨٠ تا ٩٠ ی هەتاوی بڵاوبوونەوەو پەرەسەندنی ئێعتیاد لە نێو ژناندا سێ هیندە زیادی کردوە.
سەلیم کەریمی گوتی نێونجی تەمەنی ژنانی توشبوو بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە ٢١ ساڵەو هۆکاری سەرەکیی زیاتر لە نیوەی جیابوونەوەکان لەو پارێزگایەش هەر بۆ دیاردەی ئیعتیاد لە بنەماڵەدا دەگەڕێتەوە.
سکرتێری شوڕای بەربەرەکانی لەگەڵ مادەی هۆشبەر سەر بە پارێزگای سنە دەڵێ بەپێی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکانی ئەو ناوەندە زۆرترین جۆری ماددەی هۆشبەر کە لەو پارێزگایەدا دەکێشرێ، تریاک، هێڕۆئین، حەشیشو شیشەیە.
ئەو دەڵێ بەپێی پۆلێنکردنی دەسبەسەرکراوان لەو پێوەندییەدا دەرکەوتوە کە زۆربەی موعتادەکانی ئەو پارێزگایە خوێندەوارن، هەروەها یان بێکارن، یان شۆفیری دەکەنو کاری ئازادیان هەیە.