سامیر ئهلسوبهان، باڵوێزی عه‌ڕه‌بستان له عێراق گوتی به دروشمه تاقمگهراکانی خۆی بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو قه‌یرانه‌کان له وڵاته عهڕهبییهکانو ئاگری فیتنه‌ی تایفی له‌م ناوچهیەی خۆش کردوه.
ئهلسوبهان پێداگری کرده‌وه که عه‌ڕه‌بستان به شوێن پێکهێنانی پێوه‌ندییه ستراتژیکه‌کان له‌گه‌ڵ عێراقه‌و ئه‌وه‌ش به‌م مانایه نییه که عێراق پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێ.
باڵویزی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی له عێراق وێڕای ئاماژه به‌م مه‌سه‌له که هه‌ر وڵاته‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، پێداگری کرده‌وه که ئێران له پشت هه‌موو قه‌یرانه‌کانی وڵاته عهڕهبییهکانهو هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌ڵایسانی ئاگری شه‌ڕه تایفییه‌کان له‌م ناوچه‌یه.
ئهلسوبهان هه‌روه‌ها گوتی: ئێران چاکه‌ی وڵاته عه‌ڕه‌بییه‌کانی ناوێ‌و هه‌ر له هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی دایه‌و به ته‌مای شێواندنی پێوه‌ندیی نێوان وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانه.
ئەو گوتی: هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ی که له عێراق، سووریه، لوبنان، یهمهنو به‌حره‌ین دێنه پێش له بن سه‌ری ئێران دان‌و هۆکاره‌که‌شیان تاقمگهراییو ئاژاوه‌گێڕیی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانه.