ئەمیر عەبدوڵلازادە لە مەهاباد دەسبەسەر کراو بۆ شوێنکی نادیار راگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی هەینی، ١١ی پووشپەڕ ئەمیر عەبدوڵلازادە، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بنەماڵەی ئەمیر کە ئاگاداری دەسبەسەرکرانی کوڕەکەیان بوون، هەوڵێکی زۆریان داوە کە بە هۆکاری گرتنی ناوبراو و شوێنی بەندکرانی بزانن، بەڵام ناوەندە ئەمنیەتییەکان هیچ وەڵامێکی ڕوونیان بە داواکانی ئەوان نەداوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەمیر عەبدوڵلازادە پێشتریش لە ساڵی 93دا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەرو لەلایەن دادگاوە حوکمی 6 مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.