سپای پاسدارانو ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵەکانیان بۆ زیاتر ئەمنیەتیکردنی کوردستان بەردەوامن. ئەو هەوڵانە زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەرچاو دەکەون.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ناوەندە ئەمنیەتییەکان جۆرێک حاڵەتی حکومەتی نیزامییان بە تایبەت لە شەوانەدا گرتۆتە بەر، لەگەڵ ئەوەشدا کە گەشتو پشکنینی خەڵکیان زیاد کردوە گوشارەکانیان بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەو چالاکە سیاسییەکانیش پەرە پێداوە.
پاوە، کامیاران، شنۆ، سەردەشتو بانە چەند شارێکی سنووریی کوردستانن کە زۆرترین کەشی ئەمنیەتییان خراوەتە سەر.
هەر لە درێژەی ئەو گوشارانەدا لە شاروێرانی مەهابادیش لە گوندی “خوڕخوڕە” دوو برا بە ناوەکانی ڕەحیمو خۆشناو، کوڕی سمایل خولە گیراونو بە شوێنی ڕاگواستنو بەندکرانیان نەزاندراوە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە دوو کەس لە گیراوەکانی گوندی قەرەسەقڵ بە ناوەکانی یەعقووب بائیکڕامو جەعفەر بائیکڕام ئێستاش لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا بەندکراونو چارەنووسیان ناڕوونە.