پۆل رایان، سەرۆكی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریكا، ڕەخنەی لە جۆن كێری گرتوە كە لە بەرچی بۆتە گەورە فرۆشیاری ڕێژیمی ئێران.
دەفتەری پۆل رایان، سەرۆكی مەجلیسی نوێنەرەكانی ئامریكا، وتارێكی بڵاو كردۆتەوە و لەم وتارەدا ڕەخنەی لە دەوڵەتی ئۆباما گرتوە كە هانی وڵاتانی جیهان دەدەن كە لەگەڵ ئێران سەودایان هەبێ.
لەم وتارەدا هاتوە لەوانەیە ئێران بازاڕێكی باش بی بۆ بازرگانی كردن، بەڵام كۆماری ئیسلامی پشتیوانی سەرەكیی تێرۆریسم لە ئاستی جیهان دایەو یەكێك لەم وڵاتانەیە كە لە بواری مافەكانی مرۆڤەوە لە نێو سەرجەم وڵاتاندا خراپترین ناوبانگی بۆخۆی لە مێژووی هاوچەرخدا تۆمار كردوە.
نووسەری ئەم وتارە لە كۆتاییدا نووسیویەتی ڕێككەوتنی بەرجام بە هیچ شێوەیەك ئامریكا و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی ناچار نەكردووە كە لابی بۆ بانكو شیركەتە بیانییەكان بكا تا لەگەڵ ئێران پێوەندیی بازرگانییان هەبێو ئەوەش ئیمتیازێکی زۆرە كە بە ڕێژیمی تاران دراوە.