دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “بێورانی خوارێ” دەست بەسەر باری کۆمەڵێک کۆڵبەرو کاسبکاری ئەو گوندە دادەگرن، خەڵکی ئاوایی پەلاماری پایەگای کێلێ دەدەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە پایەگای کێلێ لە سەردەشت تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەنو ویڕای دەسبەسەرکردنیان، دەست بە سەر بارەکانیشیان دادەگرن. دوای ئەو ڕووداوە خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ بە کۆمەڵ پەلاماری پایەگای کێلێ دەدەنو گیراوانو کەلوپەلەکانیان ئازاد دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد دوای ئەوەی تێکڕای خەڵک بۆ ڕزگارکردنی گیراوانو بارەکانیان بەرەوە پایەگای “کێلێ” وەڕی دەکەون، داوا لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم دەکەن کۆڵبەرانو بارەکانیان ئازاد بکەن، بەڵام هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەڕژێنە سەریانو هەوڵ دەدەن بە هەڕەشەکردن بڵاوەیان پێبکەن، کەچی خەڵکەکە هەر سوور دەبن لەسەر داوای خۆیانو لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان خەڵکو هێزەکانی ڕژیم دێتە ئاراوە.
لەو تێکهەڵچوونەدا هێزەکانی ڕێژیم دەست دەکەن بە تەقەی هەوایی و خەڵکی گوندی “بێوران”یش بێ ترس هەڵدەکوتنە سەر پایەگایەکەو بە بڕینی بەربەست و تێلدڕووی پایەگا، خۆیان دەگەیەننە نێو پایەگاو لێدانێکی باش لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەدەنو کۆڵبەرەکان ئازاد دەکەنو بە چەند ماشێن بارەکان لەنێو پایەگاوە ڕادەگوازنو دەگەڕێنەوە گوندی “بێوران”.