رۆژی پێنجشەممە، ١٠ ی پووشپەڕ خاتوو نازدار ئەنوەری، دایکی دوو هاورێو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، محەممەد و جەماڵ رەحمانی و هاوسەری خوالێخۆش بوو کاک لەتیف رەحمانی، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا بەهۆی نەخۆشی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە نازدار لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێرو نیشتمانپەروەردا گەورە ببوو، هەر ئەوەش وایکردبوو کە سێ کوڕی تێکە بەی شۆرشی کوردو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ببن. کورێکی دایە نازدار بەناوی عەلی، بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆک لە ساڵی ١٣٥٩ شەهید بوو. کورێکی دیکەی بە ناوی محەممەد رەحمانی لەساڵی ١٣٥٨ بۆتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کە بە داخەوە دواتر کەوتە زیندن و بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ شاری نەجەف ئابادی ئیسفەهان دوور خرایەوە. دواتر کورێکی دیکەی دایە نازدار بە ناوی جەماڵ رەحمانی بە هۆی ئەوەی کە ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی حیزب بوو، لە ساڵی ١٣٧٣ کەوتە زیندان و تا ساڵی ١٣٧٧ لە زینداندا بوو. دواتر هەر دووک کوری واتا جەماڵ و محەممەد بە ناچاری کوردستانیان بەجێ هیشتو پەریوەی هەندەران بوون.
دایە نازدار و بنەماڵەکەی لە دوای هاتنە سەرکاری کۆمار ئیسلامی بەداخەوە رۆژی خۆشیان لە دەست ئەو رێژیمە نەدی، بە تایبەتی بە هۆی پێشمەرگەبوون یا زیندانی بوونی کورەکانیان، بە دایم لە ژێر ئازار و ئەزیەت و بێ حورمەتی مەئموورانی ئیتلاعاتی رێژیمدا بوون،بەڵام سەرەڕای هەم ئەو گوشار و بەندکرانی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە، ئەو بنەماڵە سەربەرزە هیچ کات بە چۆک دانەهاتنو بەڵکو بە گووڕتر لە جاران پشتیوان و دڵسۆزی حیزب و گەل و نیشتمانەکەیان بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە نازدار دەکاو خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێ.