کۆبوونەوەی سۆسیالیست ئینتێرناسیۆڵی ژنان لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو، لەو کۆبوونەوەیەدا خاتوو گوڵاڵە شەڕەفکەندی، نوێنەرایەتیی هەیئەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە له رۆژانی سێشەممەو چوارشەممه، ٨و ٩ی پووشپەر لە شاری ژنێڤ، پێتەختی سویس گیرا، بابەتی دابەشکردنی بودجە بە لەبەرچاوگرتنی پرسی یەکسانیی رەگەزی له کۆمەلگادا تاوتوێ کرا.
مەبەست لەو کۆبوونەوەیە به‌رنامه دارشتن بۆ چۆنیه‌تیی دابه‌شکردنی بودجه بۆ باشترکردنی ژیانی ژنان‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری بوو.
لە ماوەی دوو ڕۆژ کاری ئەو کۆبوونەوەیەدا نوێنه‌رانی بەشداربوو کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە هاتبوون، باسی جۆراجۆریان له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشکه‌ش کرد‌و نوێنه‌رانی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانیش وێڕای بەشدارییان لە باس و خواسەکانی کۆبوونەوەکانی ئەو دوو ڕۆژەدا، چەندین باسی گرینگی تایبەت بە ژنانی کوردیان هێنایە بەر باس.
هه‌ژاریی ژنان؛ دیاردەی رێگری له خوێندن و هەوڵ بۆ زوو به‌مێردانی کچانی ژێر ١٣ ساڵ؛ لایحەی هاوسەرگیری باوک له‌گه‌ڵ کچی ۱۳ ساڵه‌ی خۆی که وه‌ک منداڵی خۆی به‌خێوی کردووە و سه‌رپه‌ره‌ستیی کردوه، کە له مه‌جلیسی ئێران به بیانووی گرفتی نامه‌حره‌م بوون ماوەیەک لەمەوبەر پەسند کرا؛ مه‌ترسی تووندوئاژۆیی ئیسلامی له سه‌ر ژنانی کورد؛ ئاگر تێبه‌ردانی ١٩ ژنی ئیزەدی له لایه‌ن داعش له موسڵ له به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سووتێندران؛ ژنانی پێشمه‌رگه له‌مه‌یدانی خه‌بات و دیفاع له خاک ومافه‌کانیان؛ هه‌ڵاتن له به‌دیل گیران‌و ئاواره‌یی به‌ره‌و تاراوگه‌و چاره‌نووسی نادیار، زه‌روره‌تی پشتگیری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ژنی کورد، راوه‌ستان به‌دژی داعش و رێژیمی ئێران و توندئاژژۆیی ئایینی چەند تەورێک لە باسەکانی هەیئەتی یەکیەتیی ژنان لەو کۆبوونەوەیە بوون.
شایانی باسە له کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی، په‌روین شه‌کوری و شادی ویجدانی به نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان به‌شدار بوون.