هەتا كۆتایی ئەمساڵ یارانە لە ١٠ میلیۆن كەسی دیكەش دەبڕدرێ.
كاربەدەستێكی بەرپرسیار لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس لە بابەت مەسەلەی بڕینی یارانەی نەغدی لە چەند میلیۆن بنەماڵەی دیكەش، گوتی: ئیمكانی سڕینەوەی ناوی ٢٤ میلیۆن كەس بە شێوەی سیستمیو بەپێی پەسندكراوی “دەهەك”ەكان لە ئارا دایە، بەڵام بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەڵە كردن لە بابەت ئەم مەسەلەوە، پێشنیاری بڕینی یارانە تەنیا لە ١٠ میلیۆن كەس كراوە.
ناوبراو لە بارەی دیاریكردنی چارەنووسی سڕینەوەی ناوی بنەماڵە نوێیەكان لە لیستی یارانە لە مانگی پووشپەڕدا، گوتی: لیستەی سڕینەوەی ناوی یارانەوەرگرەكان ئامادە كراوەو بە ئەگەری زۆر لە مانگی پووشپەڕەوە یارانە لە كۆمەڵێكی دیكە دەبڕدرێ كە لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە دەوڵەمەندنو پێویستییان بە یارانە نییە.
ئەم كاربەدەستەی وەزارەتی ریفاە لە وڵامی ئەم پرسیارەدا كە لەبەرچی یارانەی بنەماڵە نوێیەكان بەهۆی سڕینەوەی بنەماڵەی پێشوویان لە لیستەی یارانە نایەتەوە جێ، گوتی: لەم بارەوە لەگەڵ ڕێكخراوی ئامانجداركردنی یارانەكان جیاوازایی بیروڕامان هەیەو لە ئێستادا ئەم هەلەیان نەڕەخساندووە كە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بنەماڵە نوێیانە بكرێ كە پێشتر ناوی بنەماڵە سەرەكییەكانیان لە لیستی یارانەكان سڕدراوەتەوە.