بەدوای شكایەتی بەرپرسی بەندی عادیی زیندانی ورمێ لە حەسەن ڕەستگار زیندانیی سیاسیی كوردی بەندكراو زیندانە، پەروەندەیەكی نوێیان لە دژی ناوبراو كردۆتەوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی دادگایی كردن، ئەم زیندانییە سیاسیەیان بۆ دادگای ئینقلابی ورمێ گواستۆتەوە.
بەدوای شكایەتی حەسەن قەرەباغ،ی بەرپرسی یەكێك لە بەندەكانی زیندانی ورمێ لە حەسەن ڕەستگار، زیندانیی سیاسیی بەندكراو لەم زیندانە؛ پەروەندەیەكی نوێیان بەدژی ناوبراو کردۆتەوەو لە لقی ٦ی دادگای شۆڕشی ورمێدا دادگایی کراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لەم زیندانییە سیاسییە لەم بارەوە گوتی: حەسەن ڕەستگار لە بەندی زیندانیانی سیاسیی ئەم زیندانەدا ڕانەگیراوەو ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ١١ی جۆزەردان حوسێن قەرەباغی بەرپرسی ئەم بەندە بە تەما بووە تەختی حەسەن بە زیندانییەكی دیكە بدا، بەڵام حەسەن بەدژی ئەم هەوڵەی ناوبراو وەستاوە. پاشان بەرپرسی ئەم بەندە چەند زیندانییەكی لێ هان داوەو ئەوانی لە گیانی حەسەن ڕەستگار بەرداوە. ئەوانیش تا توانیویانە ناوبراویان وەبەر مست و پێلاقە داوە، بەم حاڵەش بە مەبەستی سزادان حەسەنیان خستۆتە سلوولی ئینفرادییەوە.
حەسەن ڕەستگار تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی شاری ورمێ لە ڕێكەوتی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٣ بەهۆی بەشداری لە خۆپێشاندانەكانی پشتیوانی لە كۆبانێ لە شاری ورمێ دەستبەسەر كرا و بە تۆمەتی “شێواندنی نەزمی گشتی، هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی و هاوكاری كردن لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبەری ڕێژیم” لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری ورمێ حوكمی ١٧ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.