موزەفەر ساڵحینیا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبهریی یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران كە لە ڕۆژی یەكەمی پووشپەڕەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر كراوە، ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕ توانیویهتی لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پێوەندی بە بنەماڵەكەیەوە بكا.
ئهو ئهگهرچی ئێستا شوێنی بهندکرانی دیاره، بەڵام تا ئێستاش هۆكاری دەستبەسەركرانی نەزانراوە.
هاشم ڕۆستەمی، چالاكی كرێكاریش ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی سنە گوازراوەتەوە.
هاشم ڕۆستەمی سهبارهت به پهروهنده سازیی ئیتلاعات به دژی ئهو ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، هەر بەم هۆیەش لەسەر بڕیاری كاربەدەستانی قەزاییو ئیدارهی ئیتلاعاتی سنە دەبێ تا كاتی پێڕاگەیشتن بەم ناڕەزایەتی دەربڕینە لە زینداندا بمێنێتەوە.