هێزە ئەمنیەتییەكانی ئۆردۆن بە بەردەوامی ئەم چەكو تەقەمەنییانەیان دزیوە كە لە لایەن ڕێكخراوی سیاو عەرەبستانی سعوودییەوە بۆ ئەم هێزانەی بە دژی بەشار ئەسەد لە بەرەی شەڕ دان نێردراون.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته هێزە ئەمنیەتییەكانی ئۆردۆن لە بازاڕی ڕەشی چهکو چۆڵ لە ناوچەدا ئەم چەكو تهقهمهنییان فرۆشتووە.
ئەم چەكو چۆڵانە بۆ ئەم هێزانە نێردراون كە دژبەری حكوومەتی بەشار ئەسەدنو بە دژی ئەرتەشی سووریە شەڕ دەكەن، بەڵام هیچ پێوەندییەكیان بە داعشەوە نییە.
تەنیا چەند مانگێك پاش شكایەتی بەردەوامی دەوڵەتەكانی ئامریكاو عەرەبستان، هێزەكانی ئۆردۆن كۆتاییان بە دزینو ڕاوەڕووتی بەردەوامو سیستماتیكی بارەكانی چەكو چۆڵی ئەم وڵاتانە هێنا.
ئەم بارە تەقەمەنییانەی كە هێزەكانی ئۆردۆن تاڵانیان كردوون، لە كۆمەڵە چەكێك پێك هاتبوو كە بایی چەندین میلیارد دۆلار بووە، ئەم چەكو تەقەمەنییانە هیچ كات بە دەستی خاوەنانی خۆیان نەگەیشتنو یەكسەر لە بازاڕی ڕەش كراون.
ئەم بارە ڕفێندراوانە لە ههموو جۆرەكانی دەمانچە، كڵاشینكۆف، خۆمپارە و ڕاكێت هاوێژ پێك هاتبوونو هەوڵی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئۆردۆن بۆتە هۆی ئەوەی كە بە لافاو چەكو چۆڵی نوێ بڕژێتە نێو بازاڕی ڕەشی ناوچەكەوە.
ئەفسەرەكاتی ئۆردۆن كە بەشێك لە تاڵانچییەكانی ئەم تۆڕە دزییە بوون، ئەم سامانە مفتو مەرحەبایەیان خەرجی ژیانی بریقەدار و كڕینی ماشێنی گرانبایی و كەل و پەلی لووكسی دیكە كردوە.