ئاگركەوتنەوەی لێڕەوارەكانی هانیوان و مانیشت لە پارێزگای ئیلام زەرەر و زیانێكی زۆری لێ كەوتۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٧ی پووشپەڕ چەند بەشێك لەم دارستانانەی كە كەوتوونەتە نێوان كێوەكانی هانیوان و مانیشت لە پارێزگای ئیلام ئاگریان تێ بەربووە، بەڵام تا ئێستاش كاربەدەستە ڕەسمییەكان هیچ ڕاپۆرتێكیان لە بابەت ڕێژەی زیان و خەسارەتی ئەم ئاگركەوتنەوەیە ڕانەگەیاندوە.
شایانی باسە كە لێڕەوارەكانی هانیوانو مانیشت وەك گرینگترین ناوچەكانی پارێزگای ئیلام ئەژمار دەكرێن.