هێزێکی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت بە بێ هۆ دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی کورد کردو بەو هۆیەشەوە دوو لاو کوژران.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، چەند کەس لە خەڵکی ئاوایی گوێزڵێ لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، لە سەر چۆمی ئالان، هەڵکەوتوو لە سنووری رۆژهەڵات – باشووری کوردستان کەوتنە بەر دەستڕێژی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی. بەو هۆیەشەوە دوو برا بە ناوەکانی رەئوفو لەتیف، کوڕی ساڵحو خەڵکی ئاوایی گوێزلێ بوون کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٢٥ ساڵ دا بوو، بهر هاتوونو کوژراون.
کوژرانی ئهو دوو لاوه له سهردهشت له حاڵێک دایه که دوو ڕۆژ پێشتریش هێزه ئینتیزامییهکان له بۆیهنی بانه ژنێکیان به ناوی فاتمه کوشتو ژنێکی دیکهیان بریندار کرد.