روژی یەکشەممە، ٦ ی پووشپەڕ پێشانگایەکی شێوەکاری لە شاری کۆڵن بەبۆنەی بیستو نۆیەمین ساڵروژی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردشت بەرێوەچوو.
لەو پیشانگایەدا چەند تابڵوی شێوەکاریو پەیکەرە کە بەرهەمی چەند هونەرمەندی کورد بوون پێشانی ئامادە بووانی ئەو کۆڕە درانو ئەو تابلۆ و پەیکەرانە لە لایەن خاوەنەکانیانەوە پێشکەش بە شەهیدانو بریندارانی ئەو کارەساتە دڵتەزینە کرابوون. لە پەڕاوێژی پیشانگاکەشدا و بۆ وەبیر هێنانەوەی کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشتو ڕێزگرتن لە شەهید و بریندارانی ئەو کۆمەڵکووژییەی ڕێژیمی بەعس، چەند پارچە شیعرو پەخشان و چەند پارچە موزیکیش پیشکەش کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو پیشانگا و یادەوەرییە لە لایەن چەند ڕێکخراویەکی ژنانو کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان ڕێک خرابوو.