برای شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پیرانشار بە ڕووداوی کار کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی، ٤ی پووشپەڕ سولەیمان باگردانی، برای شەهید سمایل باگردانی بەهۆی بەربوونەوە لە دیوار کۆچی دوایی کرد.
شەهید سمایل باگردانی، پێشمەرگەی هێزی ئاوارە لە پیرانشار لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٥ لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی مەرگی کاک سولەیمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە دەزانێ.