هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە شاری بانە دوو ژنیان کوشت.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕای بۆیەنی بانە هەڵیان کوتایە سەر ماشێنی کاسبکارێکی کورد، بەڵام خەڵک بە هانای ئەو کاسبکارە دەچنو لە نێوان خەڵکو هێزە ئینتیزامییەکاندا شەڕو تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد هێزە ئینتیزامییەکان بۆ بڵاوەپێکردن بە خەڵک بە ماشێن بەنێو خەڵکەوە وەربوونو دوو ژنیان بە ناوەکانی فاتمە، خێزانی فەرشیدو؛ گەرمیان، خێزانی حەمە هەڵۆ بەر ماشێن داوەو گیانیان لێ ئەستاندوون.
دوای ئەو ڕووداوە خەڵکەکەو بە تایبەت بنەماڵەی ئەو دوو کوژراوە هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئینتیزامییەکانو ماشێنێکیان ئاور داوەو یەکێک لە چەکدارەکانی هێزی رێژیمیش بەتوندی بریندار بووە.