فەرماندەیەکی سپای پاسداران کە وەدووی پۆلێک کاروانچی کەوتبوو، ماشێنەکەیان وەرگەڕاو بەو هۆتە تێدا چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد هەر ئەو هێزە چەکدارەی رێژیم کە حەوتووی ڕابردوو کەمینیان بۆ پۆلێک کاسبکاری کورد نابۆوەو لە گوندی قەمچیان کاسبکارێکی کوردیان کوشت، ئەمجارەیان بۆ خۆیان بوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەیان.
پەیامنێری کوردستانو کورد دەڵێ ئەو هێزەی رێژیم بە فەرماندەیی سەرهەنگ ئەکبەری لە حاڵێكدا وەدووی پۆلێک کاسبکاری کورد کەوتبوون، لە “دایەگا” لە سەرشیوی سەقز و لە نیزیک گوندی بەستام ماشێنەکەی وەرگەڕاوە.
لەو ڕووداوەدا ئەو فەرماندەیەی هێزە ئینتیزامییەکان لە جێدا کوژراوەو٧ کەسی دیکە لە هێزە ئینتیزامییەکان بریندار بوون کە بەڕێی نەخۆشخانەکانی سنە کراون.
جێی بیرهێنانەوەیە هەر ئەو هێزە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان لە نزیك گوندی “قامچیان” پۆلیک کاسبکاری کوردیان دابووە بهر دهستڕێژی چهکهکانیانو گیانیان له کاسبکارێک به ناوی یهحیا حهمه خورشه ئهستاندو دوو كاسبكارێكی دیکهشیان لهو پهلامارهدا بریندار کرد.
یهحیا که لهو هێرشهی هێزهکانی ڕێژیمدا کوژرا، تهمهنی ٣٥ ساڵو خهڵکی بانه بوو.