فیلیپ جوون، نوێنەری پارلمانی شورووپاو ئەندامی گرووپی پێوەندییەكان لەگەڵ ئێران جیابوونەوەی بریتانیا لە یەكیەتیی ئورووپای بە زیانی ئێران زانی.
ناوبراو كە ئەندامی گرووپی پارلمانی “حیزبی خەڵكی ئورووپا”یە لە وەڵامی پرسیاری یورۆنیووز لە بارەی پەیامی تویتێریی حەمید ئەبووتالیبی دا گوتی: ئێران بە سەرنجدان بە ڕێككەوتنو دانووستانی ئەم دواییانە لەگەڵ ئورووپا، پێوستیی بە سەقامگیریی لایەنی بەرامبەری خۆی لە دانوستاندا هەبێ. چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەكیەتیی ئورووپاش بارودۆخەكە ناسەقامگیر دەكاو، ئەم بابەتەش بە هیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندیی درێژەدانی دانووستانەكانی نێوان ئێرانو ئورووپادا نییە.
ڕۆژی هەینیی پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەنگی “بەڵێ”ی بریتانییەكان بە جیابوونەوە لە یەكەیتیی ئورووپا، حەمید ئەبووتالیبی دیپڵۆماتی ئێرانو جێگری سیاسیی دەفتەری حەسەن ڕووحانی سەركۆماری ئێران لە چەند پەیامی تویتێریدا، پێشوازیی لەم مەسەلە كرد.
ئەبووتالیبی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەكیەتیی ئورووپای بۆ ئێران بە هەلێكی مێژوویی نابردوو دەڵێ ئێران دەبێ بەباشی ئەم هەلە بقۆزێتەوە.