ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پەلامار بۆ سەر ئۆفیسی سەرەکیی تۆڕی میدیایی “ڕووداوو”ی مەحکووم کرد.
دەقی راگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:
نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە، ٥ی پووشپەڕ بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر بنکەی سەرەکیی تۆڕی میدیایی “ڕووداو” لە شاری هەولێر. لەو ڕووداوەدا ٥ کەس لە کارمەندو پاسەوانەکانی ڕووداو بریندار بوون.
ئێمە وێڕای مەحکومکردنی ئەو پەلامارە بۆ سەر ئۆفیسی ڕووداو، پێمان وایە ئەوە هەوڵێک بووە بۆ کپکردنی دەنگ و ڕەنگی میدیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو جۆرە هەوڵانە بە ئاکام ناگەن.
ئێمە لەگەڵ ئەوەی دڵگرانیی خۆمان سەبارەت بەو ڕووداوە رادەگەیەنین، هاوکات پێ لەسەر هاوپێوەندیو پشتیوانیمان لە تۆڕی میدیای “ڕووداو” دادەگرینو ئاواتی چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٥/ ٤/ ١٣٩٥
( ٢٥/ ٦/ ٢٠١٦ )