لە ناوچەی مەریوان لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانو پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئیران شەڕو تێکهەڵچوون ڕووی داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ماڵپەڕی ناوەندیی حدکا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٥ ی پووشپەڕ لە ناوچەی سەوڵاوا هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کەمینیان بۆ دەستەیەک پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران ناوەتەوە.
لەو شەڕو پێکدادانەدا پێشمەرگەکان توانیویانە کەمینەکە بشکێننو لە شەڕگە دوور بکەونەوە، بەڵام لەو تێکهەڵچوونەدا بە داخەوە پێشمەرگەیەک بەناوی شۆڕش منبەری شەهید بووە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی شوڕای نیزامیی حدکادا هاتوە، تا ئێستا ئامارێک لە کوژراو و برینداری هێزەکانی رێژیم نەزانراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەداخبوونی خۆی بۆ شەهیدبوونی شۆڕش منبەری ڕادەگەیەنێو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکارو هاوسەنگەرانی دەکا.