دایکی پێـشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕات لە ناوچەی سەقز کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی هەینی، ٤ی پووشپەڕ دایە شەوکەت وەیسی، دایکی هاوڕێی پێشمەرگە کاک ئەمین مەلەکی لە شارۆچکەی ئیرانشای سەر بە ناوچەی تیلەکۆی سەقز کۆچی دوایی کرد.
دایە شەوکەت ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو، ئاواتی گەورەی ئازادیی کوردستانو سەرکەوتنی حیزبی دێموکڕات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە شەوکەت، بەتایبەت هاوڕێمان کاکەمین دەکاو خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.