کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنیی تۆڕی جیهانیی “بی بی سی”دا خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌کدارانه‌دا خسته به‌رباس.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که له به‌رنامه‌ی ” صفحه ٢”ی پێنجشه‌ممه شه‌و، ٣ ی پووشپه‌ڕی “بی بی سی”دا به‌شداریی کردبوو، له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی بیر هێنایه‌وه که ئەوەندەی پێوەندی بە خەباتی گەلی کورد لە کوردستانه‌وه هەیە، شەڕ لەلایەن کۆماری ئیسلامییه‌وه بە سەر نەتەوەی کورددا سەپاوە. به‌ڕێزیان دوایه پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که ئێمە هیج ئاگربەستێکمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی نەبووەو نییە.
کاک خالید عه‌زیزی گوتی: خەباتی چەکدارانەی ئێمە لە کوردستان خەباتی بەرگرییە. هۆکاریش ئەوەیە کە شەڕ بە سەر ئێمەدا سەپاوەو حزووری پێشمەرگەی ئێمە له ساڵانه‌دا هەر وەک رابردوو ئەوە بووە کە لە کوردستان حزووریان هەبێو ئەگەر هێرشیش بکرێتە سەریان، سروشتییە مافی بەرگری لە خۆیان هەیە.
به‌ڕێزیان به ئاماژه به ڕووداوی شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌ی شنۆ گوتی ئێمه له‌وه‌شدا پێمان وا نییە هێزەکانی کورد یان پێشمەرگەکانی کوردستان شەڕیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دەست پێ کردبێ، به‌ڵکوو ئه‌وان به‌رگرییان له خۆیان کردوه‌و تێکۆشانی چەکداریی ئێمە لە کوردستان لە هەر حاڵەتێکدا، هەر پێناسه‌ی بەرگریی هەیە.
کاک خالید گوتی: ئێمه له حیزبی دێموکرات خەباتی چەکدارانەمان رەد نەکردۆتەوە. وەک شێوەیەک لە شێوەکانی خەبات لێی دەڕوانین. خەباتی سیاسی، تەشکیلاتی، دیپلۆماسی، مێدیایی‌و خەباتی مەدەنی لە ناوخۆ و لە داهاتووشدا خەباتی چەکداری دەتوانێ یەکێک لە رێگا چارەسەریەکان بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماهییه‌تی سیاسه‌تی حدک‌و حدکا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌کداریدا گوتی: لە بنەماو ستراتژیدا، جیاوازییەک لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا نییە.
کاک خالید هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا به ئاماژه به حزووری به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات له کوردستان له ساڵانی ڕابردووش‌دا گوتی:
بوونی ئێمە لە رابردو و داهاتوودا لە کوردستان، ڕاست پێڕەوی ئەو سیاسەتە بنەڕەتییەی حیزبی ئێمەیە کە ئەوێ کوردستانی ئێرانەو ئەوە مافی سەرەتایی پێشمەرگەیە کە بە شێوەی چەکدارانە لەوێ حزووری هەبێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باسی ڕووخان‌و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی که له‌و ماوه‌یه‌دا له زمان سکرتێری حیزبه‌وه چه‌ند جارێک هاتۆته گۆڕێ، گوتی: سیاسەتی لابردن‌و روخاندنی کۆماری ئیسلامی پێوەندی بە سیاسەتی گشتی‌و کۆی خەباتی سەرانسەریی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی هەیە، به‌ڵام خەباتی خەڵکی کوردستان هەمیشە بە دوای خواست‌و داواکانی خۆیدا بووەو ئێستاش هەر وایە.
کاک خالید پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که جەوهەری خەباتی خەڵکی کوردستان بەردەوام بەو ئاراستەیەدا بووە کە چۆن سەرنجی دەوڵەتی ناوەند یا کۆماری ئیسلامی بۆ لای ماف‌و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان رابکێشێ.
به‌ڕێزیان له درێژه‌دا گوتی: ئێمە لە دۆخێکی وادا نین کە بزووتنەوەی کوردستان وەک بزووتنەوەیەک کە بۆ روخاندنی دەوڵەتی تاران یا ناوەند یان کۆماری ئیسلامی خەبات دەکا، پێناسە بکەین. روخاندنی رێژیم پێوەندی بە سیاسەتی گشتی و گۆڕەپانی خەبات لە سەراسەری ئێران هەیەو شتێک نییە کە تەنیا پێوەندیی بە کوردستانەوە هەبێ.
کاک خالید عه‌زیزی هه‌ر له‌و به‌شه له وڵامهکانیدا گوتی: لە هیچ بەشێکی بەرنامەو ئەساسنامەی حیزبی دێموکرات‌دا نەهاتوە کە حیزبی ئێمە بۆ روخاندنی رێژیمی ناوەند خەبات دەکا. تەنانەت دوکتور قاسملوش هەر ئەو پێناسه‌یه‌ی لە خەباتی کوردستان هەبوو کە سەرنجی دەسەڵاتی ناوەند بۆ ماف‌و داواکانی خەڵکی کوردستان ڕابکێشێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی “وتووێژ”دا
تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که بەدەر لە هەلومەرجی دەسەڵاتی ناوەند، زۆر سروشتییە کە بزووتنەوەیەکی وەک بزووتنەوەی کوردستان‌و حیزبی دێموکرات هیچکات پێشنیاری دانوستان‌و وتووێژ لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییهوه رەد نەکەنەوە.
به‌ڕیزیان گوتی: دانوستان‌و وتووێژ لە گەڵ دەوڵەتی ناوەند زۆر سروشتییە، بەڵام ئەوە تیکنیکی وتووێژ و دەستووری کاری وتووێژ‌و لایەنەکان‌و ئامانجەکانی وتووێژە کە لە هەر دانوستانێکدا گرینگن.
کاک خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا ئه‌وه‌شی گوت که پێم وایە لە ماهییەتی کۆماری ئیسلامی‌دا نییە کە کێشەی کوردستان لە رێگای وتووێژ و بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکا. بەڵام لە داهاتووشدا هەر کات پێشنیاری وتووێژی لە گەڵ حیزبەکانی کوردستان هێنایە ئاراوە، حیزبەکان دەبێ دەستووری کاریان بۆی هەبێو بە جۆرێک کە یەکگرتووییەکی رێژەیی لە نێوانیاندا هەبێ، دەتوانن لە پێوەندی خواستەکانی خەڵکی کوردستان‌و دێموکراسی لە ئێران، دانوستان بکەن بە گۆڕەپانێک بۆ خستنە ژێر پرسیاری کۆماری ئیسلامی.
شایانی باسه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا جگه له خالید عه‌زیزی؛ حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی، جێگری سکرتێری گشتیی حدکا؛ هێمن سه‌یدی، کامڕان مهتینو سه‌عید به‌رزین وه‌ک چاوه‌دێری سیاسی به‌شداربوون‌و له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه تاوتوێی مژاری به‌رنامه‌که‌یان کرد.