ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی‌و سپای پاسداران له بابه‌ت ڕاده‌ستکردنی ٥٠ پرۆژه‌ی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه به قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا له‌گه‌ڵ یه‌کتر رێک که‌وتن.
سالار ئابنووش، جێگری قه‌رارگای سازه‌نده‌گیی خاته‌مولئه‌نبیا باسی له ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌ت‌و قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا بۆ ڕاده‌ستکردنی ٥٠ پرۆژه‌ی زەبەلاحی ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌م ناوه‌نده‌ی سه‌ر به سپای پاسداران کرد‌و گوتی: جه‌هانگیری جێگری سه‌رکۆمار بڕیاری دروستکردنی ئه‌م پڕۆژانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ به سپای پاسداران داوه.
پێشتریش فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌م باسی له ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و سپای پاسداران بۆ جێبه‌جێکردنی ٤٠ پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه کردبوو و گوتبووی ئه‌م پرۆژانه پێوه‌ندیان به به‌شه‌کانی ئاو، هێڵی ئاسنه‌ڕێ، ڕێگه‌وبان، پیشه‌سازی و کانزاوه هه‌یه.
عیبادووڵڵا عه‌بدوڵڵاهی ڕێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردانی ٩٥ به کاناڵی ٥ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێرانی گووتبوو ئه‌م قه‌رارگایه ١٠ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وەی ده‌ستنیشان کردوه که به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه، به قسه‌ی ناوبراو دانووستانه‌کان له‌بابه‌ت وه‌رگرتنی ئه‌م پرۆژانه‌ش تەواو بوون‌و بە ئاکام گەیشتوون.
قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سەر بە سپای پاسداران یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کارتێله ئابوورییه‌کانی ئێرانه که له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا به‌شێکی زۆری له پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه لە ئێران پاوان کردوە.
حه‌سه‌ن ڕووحانی که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٩٢دا داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزە نیزامییەکانی له بازنه‌ی ئابووری‌دا دەکرد، دوای هەڵبژێرانی بە سەرکۆماری ئەو قسەیەشی لە بیر خۆی بردەوەو نەیتوانی لە بەرامبەر سپای پاسداران‌و قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیادا رابوەستێ.