ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت، ئۆپێک لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەڵێ هە ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە بابەت فرۆشی نەوت تەنیا ٢٧ میلیارد و ٣٠٨ میلیۆن دۆلاری داهات بووە.
ئێران ساڵی ٢٠١٤ نیزیک ٥٣ میلیارد و ٥٦٢ میلیۆن دۆلار داهاتی بووەو داهاتەکەی لە ساڵی ٢٠١١ داو پێش گەمارۆکان ١١٤ میلیاردو ٧٥١ میلیۆن دۆلار بووە.
زانیارییەکانی ئۆپێک باس لەوە دەکەن کە داهاتی نەوتی ئێران لەچاو ساڵانی پێش گەمارۆکان چوار هیندە لە کەمی داوە.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەگەڵ ئەوەدا ئاستی بەرهەمهێنانو هەناردەی نەوتی ئێران لەو ماوەیەدا زۆری کردوە، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت لە ١٠٨ دۆلار لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ خوار ٤٠ دۆلار لە ساڵی ٢٠١٥دا هۆی کەمیی داهاتی نەوتی ئێران بووە.