ئه‌و وتار و کتێبه فه‌لسه‌فییانه‌ی، به زمانی کوردی بڵاو دەکرێنەوە -زۆر کەم- لە باری زمانییه‌وه، به ده‌قی خۆوڵاتی و ڕه‌سه‌ن دەژمێردرێن.
ڤه‌رگێڕانی ده‌قی فه‌لسه‌فی، وه‌ک ڤه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بێ، رێباز و شیوازی تایبه‌ت به خۆێ پێده‌وێ. ڤه‌رگێڕ، بۆی هه‌یه، له ڤه‌رگێڕانی ده‌قی زانستی دا، نه‌ک کۆ-ڕسته و ڕسته، بگره وشه بکاته یه‌که(واحد)ی ڤه‌رگێڕان.جارنا، هه‌ربه ڕه‌چاوکردنی شیوازی وه‌رگێڕانی وشه‌به‌وشه، ده‌قی «زانستی» مافی خۆی ده‌درێتێ.به‌ڵام ئه‌م شێوه و شێوازه، ببڕای ببڕ، بۆ وه‌رگێڕانی ده‌قی وێژه‌یی و فه‌لسه‌فی ناشێ.
له ده‌قی فه‌لسه‌فی دا، له‌وانه‌یه یه‌که‌ی ڤه‌رگێڕان، به‌گشتی، هه‌ر ڕسته بێ، لێ، له ڤه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی و به‌تایبه‌ت شێعردا، زۆرچه‌لان، واوه‌تر له ڕسته‌یه و یه‌که‌ی ڤه‌رگێڕان
« کۆ-ڕسته»یه.
جارنا، ڤه‌رگێڕ بێ‌سه‌ره‌نج دانه جۆر و چه‌شنی ده‌ق، مل ده‌نێ له ڤه‌رگێڕان و بێ له به‌ر چاوگرتنی جیاوازی شێوازی وێژار و ده‌ق، هه‌ریه‌ک شێوه و رێسای ڤه‌رگێڕان، ڕه‌چاو ده‌کا.
بێ‌گومان، ئه‌و شێوازه‌ی که بۆ ده‌قێکی رامیاری و رۆژنامه‌ڤانی ده‌کار دێ و گونجاوه، بۆ ڤه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بێ و فه‌لسه‌فی ناشێ…
ده‌قی فه‌لسه‌فی، وه‌ک ده‌قی ئه‌ده‌بی ره‌گ و ریشه‌ی ده زمانگه و وێژه‌زاری زمانی سه‌ره‌تا دا‌یه و، وشه وزاراوه‌کانی خۆزمانی و خۆوڵاتین و ره‌نگدانه‌وه‌ی زمانگه و به‌رووبووی زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌تن (ئاڵمانی، فه‌ره‌نسی…)
بەم پێ یە، هەر زمانێک خاوەن خووخدە و توانستی بیرۆکی و هزری خۆیەتی.
زمانی ئاڵمانی لە وەبەرهێنانی ناوی واتا‌و ناوی دەرهەست، گرەوی لە هەموو زمانان بردۆتەوە. بۆیە مارکس دەیگوت، زمانی ئاڵمانی لە پیتۆری واوە سروشتی ئاڵمانی بستێنی، چیدی ناتوانێ فەلسەفەوەرزی بکا!
وه‌ک چۆن دارخورماو… به‌رووبووی خۆماڵی سروشت و ژینگه‌یه‌کی تایبه‌ته و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی دیی، کارێکی چه‌توون و سه‌خڵه‌ته، هه‌رواش هێندێک چه‌مکی بیرۆکی و ژیرۆکی…ڕسکاوی که‌ش و هه‌وای زمانی و چاندی تایبه‌ته و ڤه‌رگێڕان و ڕاگواستنی به شێوه‌ی خواوڕاسان ومیکانیکی، رێباز و رێسایه‌کی هه‌ڵه‌یه.
نووسه‌ر له ده‌قی سه‌ره‌تا دا، به ناخێ زمانه‌که‌دا ڕۆچووه، به پێ توانا و توانست و کارستی زمانی سه‌ره‌تا، چه‌مک و کۆ-چه‌مک و زاراوه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕسکاندووه و زمانێکی خۆ-تایبه‌تی ئافراندووه و ده‌کاری هێناوه.
هیچ پیتۆروفیلسووفێکی ڕه‌سه‌ن، به بێ زمانێکی ره‌سه‌ن وده‌وڵه‌مه‌ن، بۆی نییه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی کاریگه‌ر و کارا بهێنێته بوون .
وه‌رگێڕی ده‌قی فه‌لسه‌فیش، ده‌شێ ده زمانی بنه‌تا و مه‌به‌ست دا -که له‌وانه‌یه زمانی زگماکی خۆێ بێ- هێنده به بنج و بناوانی زمانی مه‌به‌ست دا ڕۆچووبێ وشاره‌زای که‌لێن و قوژبنی بێ و -ئه‌گه‌رنه زانستی زمانی- به‌ڵام هه‌رنه‌بی، په‌سه‌ند و چێژی زمانی…
وا به‌رێته سه‌ر، بگاته ئاستێک که زمانی مراز، خۆشه بکا بۆ ده‌ربڕینی کاکڵ و نێواخنی ده‌قی سه‌ره‌تا، جا تێگه و چه‌مک و زاراوه‌ی پێویست و پێداویست، بۆڕاگواستن و وه‌رگێڕانی مه‌به‌ست، وه‌به‌ر بێنێ.
وه‌رگیراو له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکی:
ئه‌یوب گازه‌رانی
لە ژماره ٦٨٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه